هەروەها بڕیارە ئەمڕۆ کۆبوونەوەی تەکنیکی-شارەزایان ئەنجام بدرێت.
تیمی تەکنیکی و پسپۆری ئێران بە سەرۆکایەتی کازم غەریبابادی و مەجید تەخت ڕەوانچی و تیمی ئەمریکیش مایکل ئەنتۆن سەرپەرشتی دەکات.
ئەمە یەکەمین خولی دانوستانی تەکنیکی و شارەزایی نێوان ئێران و ئەمریکایە کە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بەڕێوە دەچێت.
لە ئێستادا دوو وەفدی ئێران و ئەمریکا لە گفتوگۆدان.
بەگوێرەی میدیاکانی ئەمریکا، نزیکەی ١٢ ئەندامی شاندی ئەمریکی لە دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران ئامادەن.
شارەزایانی هەڵگرتنی گەمارۆکان بەشێکن لە شاندی ئێران لەم دانوستانانەدا.
دەوترێت کەشێکی دان و ستاندن لە نێوان ئێران و ئەمریکا دەستیپێکردووە، بە نێوەندگیری عومان.
دیداری عێراقچی وەزیری دەرەوەی عومان
پێش کۆبوونەوەکە وەزیری دەرەوەی ئێران و هاوتا عومانیەکەی گفتوگۆیان کرد.
342/
Your Comment